کەشتی ڤاسا قڵپەوەبوو و و نوقمبوو لە هەرە یەکەمین گەشتی لە ستۆکهۆڵم لە ١٦٢٨. پاش ٣٣٣ ساڵ و لەبنی دەریادا ئەو کەشتییە مەزنە گوازرایەوە و توانرا بەردەوامی بە گەشتەکە بدرێت. ڕۆژی ئەمڕۆ ڤاسا یەکێکە لە کەشتییەکانی سەدەی ١٦٠٠ کە لە هەموان باشتر وەک خۆی هێڵراوەتەوە و لە بەشێکی بەتایبەت دروستکراو لە موزەخانە لە ستۆکهۆڵم نیشان ئەدرێت. ڤاسا گەنجینەیەکی هونەری بێهاوتایە و لە ٩٨% ی لە پارچەی ڕەسەن و لە سەدان پەیکەرگەلی لە تەختەداتاشراو پێکهاتووە..

بێجگە لە کەشتیەکە، جۆرەها پێشانگا لە موزەخانەکە هەن کە لە هەمان کاتدا مێژوی کورتماوە و درێژخایەنی ڤاسا ئەگێڕێتەوە. دوکانێکی باش بژارکراو و ڕێستاورانێکی بەرزنرخێندراو هەیە کە خواردەمەنی و هەروەها نانی نیوەڕوان و ناسکەنانیش دەخاتە بەردەست. پیشاندان بە گایدەوە بە زمانی ئینگلیزی چەند جارێک ڕۆژانە ئەدرێت. گایدی بیستن ڕۆژانە بەزۆر زمان نیشانە ئەدرێت.”The Vasa Piglet” بە زۆر زمان هەیە. فیلم دەربارەی ڤاسا و فیلمی منداڵ
هەموو ئەمانە لەناو نرخی چوونەژوورەوەدایە.

بەخێربێن بۆ گەشتێکی دۆزینەوە لە جیهانی ڤاسادا!

سەردانی موزەخانەی ڤاسا بکە

کاتەکانی کردنەوەی موزەخانەی ڤاسا

کاتەکانی کرانەوە – چێشتخانەی مۆزەخانەی ڤاسا

بۆ کاتەکانی کردنەوەی چێشتخانەکە، تکایە سەردانی ماڵپەر بکە

نرخەکانی چوونەژوورەوە

لە دەستپێکردنی سەردانەکەت

تکایە خۆت بەدووربگرە لە هێنانی شلەی زۆرتر بۆ موزەخانە، چوونکو بواری هەڵگرتن نییە. 

بەخۆشییەوە فانیلەیەکی زیادە لەگەڵ خۆت بهێنە. بۆ ئەوەی ڤاسا بەشێوەیەکی هەرە باشترین بهێڵرێتەوە، پێویستە پلەی گەرمی لە ١٨ - ٢٠ بێت و لەوانەیە لە موزەخانەکەدا هەست بە سەرما بکرێت کاتێک کە دەرەوە گەرمە.

وێنەگرتن و فیلمگرتن لەناو موزەخانەدا ڕێپێدراوە بەڵام تەنها بۆ بەکارهێنانی کەسی.

دۆزینەوەی موزەخانەی ڤاسا

Galärvarvsvägen 14, Stockholm.ئەدرەسی سەردان

بەپیادەڕۆیی یان بایسکل

بایسکل لێخوڕین تەنها ١٠ خولەکی پێ ئەچێت یاخود نیزیکەی ٢٠ خولەک بە پیادەڕۆیی بۆ موزەخانەی ڤاسا لە ستۆکهۆڵم سیتی یەوە. 

هاتووچۆی گشتیی
ترام، ئوتوبوس و بەلەم بۆ موزەخانەی ڤاسا ئەڕۆن. بڕوانە ترافیکی ناوچەیی ستۆکهۆڵم لەگەڵ خشتەی کاتەکان:

بە ئوتومبیل
شوینی ڕاگرتنی ئوتومبیل لەسەر دوورگەکە کەمە. بەر لە یورگۆردنسبرو (پردی یورگۆردن) بواری پارککردنی باشتر هەیە، پارککردن بۆ ئەوانەی ئاستەنگی جووڵانەوەیان هەیە لەدەرەوەی دەروازەی Narvavägen و Strandvägenبە درێژایی
سەرەکی هەیە.


لەبارەی ڤاسا


بۆچی ڤاسا دروستکرا؟

ڤاسا لەلایەن پاشای سویدیی گوستاڤ ٢ ئەدۆڵف قۆرخکرا و لەلایەن نزیک بە ٤٠٠ پیاو و ژنەوە دروستکرا لە ستۆکهۆڵم لە ساڵانی ١٦٢٦ وە. ئەمە کەشتیەکی بەهێز بوو کە سێ ئەستوونی هەبوو کە ئەیان توانی دە چارۆکە هەڵگرن.درێژی ٥٢ مەتر بوو لە سەرەوە تا بنەکەشتی و ٦٩ مەتر درێژبوو و قورسایی ١٢٠٠ تەن بوو. دەبوا ڤاسا ببوایە بە گرنگترین کەشتی بە ٦٤ تۆپەوە لەناو هێزیی دەریایی کەشتیی جەنگی سویدی.

کەشتی شکان

(Tre Kronor) لە ١٠ی ئۆگوستی ١٦٢٨ ڤاسا خۆی لە شوێنی بەستنەوەی بەرەڵاکرد کە لە خوارەوەی کۆشکی

دەرگاکانی تۆپەکان کراوەبوون، هەموو تۆپەکان هێنابوونە خوارێ و سڵاوی تۆپتەقاندن تەقێنرا. کەشتیە گەورەکە لەسەرەخۆ بەندەری بەجێهێشت. پاش چەند دانەیەک هێنانوبردنی بای بەهێز کەشتیەکە کەوتە سەر لا. ئاو بە خوڕاویی لە دەرگای تۆپەکانەوە چووەژوورێ و ڤاسا نوقوم بوو. ٣٠ کەس لەو ١٥٠ کەسەی لەناو کەشتییەکەدا بوون خنکان. ٣٣٣ ساڵی پێچوو تا ڤاسا توانی دیسان ڕووناکی ڕۆژ ببینێتەوە.. 

بۆچی ڤاسا نوقوم بوو؟

مرۆڤ لە سەدەی ١٦٠٠ دا هێشتام هەژمارکردنی تیۆرییانەی سەقامگیریی کەشتیان نە ئەزانی، بەڵکو بەپێی شارەزایی کۆن دروستیان ئەکرد. گەر مرۆڤ بیویستایە شتی تازەی تەکنیکی بهێنێتە ئاراوە، ئەوا لە دۆخی ڤاسا دا تۆپخانەی قورس و جووتێک کۆمەڵە ئەرزی کەشتی، ئەبوا مرۆڤ بەتاقیکردنەوە بیگاتێ. ڤاسا زۆر قورس بوو لەسەر ئاوەکە و کاتێک باکە ئەملاولاکردنی بە ڤاسا کرد نەیتوانی بەلانسی خۆی بهێنێتەوە.

دۆزەوەرەکە

ئەندەش فرانسێن هەر لە منداڵییەوە لاشەی کەشتی سەرنجی ڕاکێشاوە کە لە کۆمەڵە دوورگەکانی ستۆکهۆڵمدا بوون. 

لەبەرهۆکاری ئەو زانیارییانەی لە دۆکومێنتەکانی سەدەی ١٦٠٠ دا بوو، فرانسێن لە هاوینەکانی ١٩٥٤ – ١٩٥٦ هەڵسا بە بەلەنگەرگەڕان بەدوای ڤاسادا کە بە یارمەتی بەلەمێکی ماتۆڕدار لە بنی دەریاچەکەدا بە ڕاکێشان دەرهێنرا. لە ٢٥ ئۆگوستی کاتێک کە ئەو و پێر ئێدڤین فێلتین لە دەرەوەی بێکهۆلمن دەگەڕان، لەنگەرەکە لە شتێکی گەورەی لە بەڕوودروستکراو گیرا. ڤاسا دۆزرایەوە!

"هەرە گەورەترین مەتەڵی پارچۆکەی زانستی”

کاری ڕاکێشان لە پایزی ١٩٥٧ وە دەستی پێکرد لەڕێگەی ئەوەی کە مەلەوانی بنئاو بە ئاوپێداکردن بەژێر کەشتیەکەدا کۆمەڵە تونێلیان دروستکرد بۆ وایەرە هەڵگرەکانی کە پاشان پێویستبوو. لە ٢٤ ئەپریلی ١٩٦١ دا کەشتییەکە ڕووی ئاوەکەی شکاند و بە زیاتر لە ١٤٠٠٠ پارچە تەختەی شل ڕاکێشرا..کەشتییەکە و پارچەکانی هەریەک بەجیا ‌هەڵگیرا. پاشان پارچەکان خرانەوە شوێنی خۆیان لە کەشتییەکەدا هەروەک یارییەکی زەبەلاح بە مەتەڵی پارچۆکە(پازڵ). 

ڤاسا زانست لەبارەی کاتی خۆی تا ئەمڕۆ بڵاوئەکاتەوە و توێژینەوە لەبارەی چۆنێتی بەباشتریین شێوە هەڵگرتنی ڤاسا. هەر لە تەختەکەیەوە، سەمونەکانیەوە تا پەیکەرەکەی و پەڕۆکانی تا ئێستاش بەردەوامە. ئامانجەکە ئەوەیە کە ڤاسا بۆ وەچەکانی ئاییندەش خۆگر بێت.

زیاتر لەبارەی مێژووی ڤاسا و توێژینەوەی موزەخانەی ڤاسا و کاری هەڵگرتن بە ئینگلیزیی بخوێنەوە:

For further information please visit the English version of our website.